وتەبێژی وەزارەتی کارەبا: بەمزووانە نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دیاریدەکرێت

وتەبێژی کارەبای هەرێم رایگەیاند، “بەمزووانە نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دیاریدەکرێت”.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەمزووانە نرخی کارەبای 24 کاتژمێری یەکلادەبێتەوە و دیاریدەکرێت”.

وتیشی، “لەسەر بڕی پارەکە سەرجەم لایەنەکان کۆبووینەتەوە و رای لایەنی ئەکادیمی، پسپۆڕ لە وزەی کارەبا و شارەزای ئابوری وەرگیراوە هەموومان پێداگرییان لەسەر ئەوە کردووە کە نرخەکە بەجۆرێک بێت پاڵپشتی لە کەسانی کەمدەرامەت بکات و لە بەرژەوەندیی ئەواندا بێت”.

لەبارەی وەستانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی کارۆئاویی دوکان، ئومێد ئەحمەد وتی، “پشت بەو ئاوە گلدراوە دەبەستێت کە لە بەنداوەکەدا هەیە، بەڵام ئێستا وەرزی گلدانەوەی ئاو لە کۆتاییدایە و رێژەی بارانبارینی بەهار و زستانیش دڵخۆشکەر نەبوو بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەکەدا بەردەوامبێت، بڕەکەی 40 مێگاوات بوو رەنگە کاریگەریی کەمبوونەوەی 10 بۆ  15 خولەک کارەبای هەبێت، ئەوەش کاریگەرییەکی کەمە”.

باسی لەوەشکرد، “کاریگەریی نەمانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی کارۆئاویی دوکاندا لەسەر نزمیی ڤۆڵتییە لە دوکان و ناوچەکانی دەوروبەری بەتایبەت بۆ وەرزی هاوین کە ئامێرەکانی فێنککەرەوە بەکاردەهێندرێن و پێویستیان بە ڤۆڵتییەیە”.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: بۆ ڤایرۆسی هانتا ئامادەکاریمان کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی تایبەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی هانتا بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری کراوە و هیچ توشبوویەکیش…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: خێرایی رێگەپێدراو لە تونێلی پیرمام بەرزدەکرێتەوە

هاتوچۆی هەولێر، رایگەیاند، لە تونێلی پیرمام خێرایی رێگەپێدراو بەرزدەکرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری شۆفێرانی شاری…
Total
0
Share