لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستیپێكرد و ڕێگای دەروازە سنوورییەكان داخرا

دیمەنێك لە خۆپیشاندانەكە فۆتۆ: عومەر فەتاح

بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی، هاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و ڕێگای دەروازە سنوورییەكانی ناوچەكەیان داخست.

پەیامنیرمان پێی ڕاگەیاندین، بەشێك لە هاوڵاتییانی قەزاكە گردبوونەتەوە و ڕێگایان لە بارهەڵگر و تانكەرەكانی سوتەمەنی مەرزەكانی باشماخ و سەیرانبەن گرتووە.

وتیشی، كارەبای نیشتمانی پێنجوێن كەمبووەتەوە و ئەمەش هۆكاری ناڕەزایەتی هاوڵاتییانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: هیچ کوردێک لە بەلەمە نوقمبووەکەی نۆکەندی ئینگلیزدا نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایگەیاند، لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی نۆکەندی ئینگلیز هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستانی تێدانییە. بەکر عەلی…
Total
0
Share