بڕیارێكی حكومەتی عێراق جێبەجێدەكرێت و هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

هەر یەك لە كۆمەڵگەكانی قەحتانییە، عەدنانییە، حتین لە شەنگال لەسەر خاوەنەكانیان تاپۆدەكرێن و وەزیری دادی عێراقیش داوادەكات، خاوەنەكانیان سەردانی تۆماری خانووبەرەی قەزاكە بكەن بۆ تەواوكردنی تاپۆكانیان.

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ د. زەیدان خەڵەف راوێژكاری سەرۆك وەزیران و سەرپەرشتیاری دۆسیەی شنگال و ئیبتیسام رەحیم، عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە كۆبووەوە و تێیدا میكانیزمەكانی خێراتركردنی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە تاپۆكردنی خانووی نیشتەجێبوون لە كۆمەڵگەكانی قەحتانییە، عەدنانیە، حتین لە قەزای شەنگال تاوتوێكرا.

لە میانی دیدارەكەدا،وەزیری داد دووپاتیكردووە كە پێویستە ئاسانكاری رێكارە یاسایی و كارگێڕییەكانی تایبەت بە تاپۆكردنی ئەم ماڵانە بكرێت، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان و خێراتر مامەڵەكانیان راییبكەن.

خالید شوانی داوای لە سوودمەندانی بڕیاری تاپۆكردن لە دانیشتووانی قەزای شەنگال كرد،ئەوانەی نووسراوی ڕەسمییان لە فەرمانگەی شارەوانییەكانەوە هەیە، سەردانی فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە (تێبینەرایەتی شەنگال) بكەن بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی تاپۆكردنی تایبەت بە یەكەكانی نیشتەجێبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: تیمەكان شەوانە كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجامدەدەن

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی دروستنەكردنی ئاستەنگی هاتوچۆ، تیمەكانی سەرۆكایەتیمان شەوانە كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجامدەدەن. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنییەوە بەرپرسێکی ئەمنیی داعش دەستگیردەکرێت

هێزە عێراقییەکان بەرپرسی ئەمنیی داعش لەکاتی داگیرکردنی موسڵدا لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنییەوە دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکەیە دەستگیردەکات. ئەو کەسەی لەلایەن…
Total
0
Share