کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەستیپێکرد و لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردەدرێت.
بە وتەی شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کردووە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی دادگاکەدا، دەرکردنی فەرمانسالارییەک یان روونکردنەوەیەک، کە وەزارەتی دارایی عێراق ناچاربکات مووچە بنێرێت و تێکەڵی کێشمەکێشمە سیاسییەکانی نەکات، ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی حەوتداین تاوەکو ئێستا، چارەنووسی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە نادیاری ماوەتەوە.