درۆنێك لە نزیك بارەگای هێزەكانی 70 لە سلێمانی خرایەخوارەوە

وتەبێژی یەكەی هێزەكانی 70 رایدەگەیەنێت، درۆنێك لە نزیك بارەگای هێزەكانی 70 لە سلێمانی خرایەخوارەوە و هیچ زیانێكی نەبوو.

لیوا ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی یەكەی هێزەكانی 70 لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا درۆنێك لە نزیك بارەگای هێزەكانی 70 لە سلێمانی خرایەخوارەوە و هیچ زیانێكی نەبووە.

راشیگەیاند، تاوەكو ئێستا ئاراستەی درۆنەكە نادیارە و نازانرێت لە كوێوە ئاراستەی بارەگای هێزەكانی 70 كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share