هەفتەیەک پشوو راگەیەندرا

یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت،لە سبەینێوە پشووی وەرزی یەكەمی ساڵی خوێندنی 2024-2025 دەستپێدەكات.
عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێكیدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سبەینێوە پشووی كۆتایی وەرزی یەكەمی ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 دەستپێدەكات و سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە.
وتیشی، “پشووەكە ماوەی هەفتەیەك دەخایەنێت و لە رۆژی یەكشەممەوە دەستپێدەكات و 25ی مانگ پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە “.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی تووشبووانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند

ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق پلانی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبووانی منداڵان بە…
Total
0
Share