پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی دووشەممەی بڵاوكردەوە

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوكردەوە تاییدا حكومەتی هەرێم، بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه‌ دەخاتەڕوو.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەكەم به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى رۆژی دووشه‌ممهی بڵاوكردەوە تیایدا هاتووە، “به‌پێی حوكمی ماده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له ‌ماده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ‌ماده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ‌ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری لەبارەی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10)ی پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 5ی تشرینی یەكەم-ەوە دا”.

كارنامەی دانیشتنەكە وەك پەرۆكایەتیی پەرلەمان خستویەتییەڕوو بەمشێوەیە، “له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردن بۆ ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ئاماده‌بوونی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و ئابوری-ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان -عێراق، به‌پێى حوكمی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی‌ ماده‌ی (66) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.


1ـ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌ مووچه ‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره‌ (2)ی ساڵی 2020.


2ـ بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه‌.


3ـ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ.


4ـ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.


5ـ لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا.”.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە ڕۆڵی مام جەلال هەیە

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی پلازمای خوێنەوە هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share