وادەی هاتنی شەپۆلێکی نوێی گەرما راگەیەندرا

کەشناسێک ئاشکرایدەکات، لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی نوێی گەرما روو لە هەرێم دەکات و ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

سالار حاجی عەلی شارەزای کەشناسی رایگەیاند، “ئەو رەشەبایەی لە دوێنێوە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە سبەینێوە کاریگەرییەکەی کەمدەبێتەوە و بۆ رۆژانی داهاتووتر نامێنێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی نوێی گەرما روو لە عێراق و هەرێم دەکات و پلەی گەرمی بە شێوەی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

ئاشکراشیکرد، کاریگەریی شەپۆلەکە تا 15 ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و دواتر لاوازدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: لە چوار رۆژی جەژندا نزیکەی 85 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا 84 هەزار و 176 کەس سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان…
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری خۆتان بۆ سەرمایەکی بەهێز ئامادەبکەن

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری بە دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری دەدات. پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،…
Total
0
Share