سەرۆکی یەکێتی دیاری بە کەسوکاری شەهیدانی ‌‎16‎ی ئۆکتۆبەر دەبەخشێت

لە رێوڕەسمێكدا دیاریی سەرۆكی یەكێتی بەسەر کەسوکاری شەهیدانی ‌‎16‎ی ئۆکتۆبەردا بەخشرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ‏لەڕێگەی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانەوە، دیاری بەخشییە کەسوکاری ‏شەهیدانی ‌‎16‎ی ئۆکتۆبەر.

بڵێسە جەبار فەرمان، لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران، لە لێدوانێکیدا ‏بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، وەک چۆن لە پێشووتردا بەڵێنمان بە کەسوکاری ‏شەهیدان داوە کە لەخزمەتیاندا بین، بەردەوام لەهەوڵی ئەوەداین خزمەتیان ‏بکەین، بەتایبەت دوای کۆنگرەی پێنجەم.‏

وتیشی، “هەرچەندە بڕوامانوایە کە خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان لەڕێگەی ‏یاسا و پەرلەمان و حکومەتەوە دەکرێت، بەڵام وەک مەکتەبی شەهیدان ئەوەی ‏لە تواناماندا بێت کەمتەرخەم نابین و هەرجارە و دیاری بە کۆمەڵێک لە کەسوکاری ‏شەهیدان دەبەخشین”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت

کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، “وێستگەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان: ئەندامانی یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە و ڕاشیسپاردن کادران و…
Total
0
Share