کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما حەوت پلە نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان باران لە سەرجەم ناوچەکان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەست پێکردنى باران لە کاتەکانى شەو درەنگدا  لە زۆربەى ناوچەکان، سەرەتا بە نمەباران دەست پێدەکات پاشان باران بارین کاریگەرى زیاد دەکات.

هەروەها سبەینێ هەینی، باران لە تەواوى ناوچەکان دەبارێت لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور شەپۆلێکى بارانبارین سەرتاپاى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە .سەنتەرى پارێزگاکان باران بارینى بە لێزمەو هەورە تریشقەى دەبێت هەندێ جار لە کاتى باران بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت و بارانبارین بەردەوامى دەبێت تا کاتەکانى شەو درەنگ، بەفریش لە سەر لوتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکان، زۆرترین رێژەی باران لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەبێت، پلەكانی گەرماش 5 بۆ 7 پلە بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی چەمچەماڵ چەند پلانێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی قەزاكە ئاشكرادەكات

قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، چەند پلانێك دەنێن بۆ كەمكردنەوەی كەمئاوی لەقەزاكەیان، ئەوانیش بەلێدانی 10 بیری ئیرتیوازی و هەروەها نۆژەنكردنەوەی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: لە کاتی دروێنەدا منداڵێک کە دەبێتە ژێر دەڕاسەوە و گـ.ـیانلەدەستدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایدەکات، لە ناحیەی زنانە، لە کاتی دروێنەدا منداڵێک کە چووەتە ژێر دەڕاسەوە، گـ.ـیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share