هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت

بڕیارە سبەی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابەشبكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە تێیدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی رۆژی یەكشەممە لە بانكی ناوەندیی عێراق پشووی رەسمییە، دابەشكردنی هاوكاریی دارایی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەكان لە رۆژی دووشەممە دابەشدەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوكارییەكەی هاوپەیمانان دەخرێتە سەر هەژمارەكانیان و دەتوانن سەردانی ئامێرەكانی راكێشانی پارە (ATM) بكەن بۆ وەرگرتنی هاوكاریی هاوپەیمانان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەلا بەختیار لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی: دەسیسە و پیلانێكی هەرێمیی گەورەیە

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی پێیوایە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە “دەسیسەیە”،…
Total
0
Share