ئاسایشی کۆیە ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ چوار کەسی کوشت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە سێ ئەندامی خێزانەکەی و کەسێکی دیکەی کوشت.

بەپێی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کۆیەوە تۆمەتبار “رزگار قادر رەسوڵ” بەپێی ماددەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.

ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو تۆمەتبارە پێشمەرگەی خانەنشینە دوای ئەوەی ناکۆکی دروستبووە لەنێوانیان لەگەڵ خێزانەکەیدا، دوو کچ و هاوژینەکەی خۆی کوشتووە.

بەیانیی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 10:30 رووداوەکە روویداوە، بەهۆی تەقەکردنی ئەو تۆمەتبارەوە دوو کچی و هاوژینەکەی و یەکێک لە دراوسێکانی ماڵی خەزووری کوژران، هەروەها کوڕێکی تۆمەتبارەکەش بریندارە و لە نەخۆشخانەیە.

 

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی نزیکەی 300 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بە رێژەیەكی زۆر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و تورکیا دەدەین

محەمەد شیاع سودانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی و تورکیا رایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکەن و…
Total
0
Share