پەیامێكی نوێی عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوكرایەوە كە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، پڕۆسەی ئاشتی دەچێتە قۆناغێكی نوێوە.
دەم پارتی راگەیەندراوێكی لەسەر زاری وەفدی ئیمراڵی لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوكردەوە و دەڵێن، “عەبدوڵا ئۆجەلان لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاندووە، پڕۆسەی ئاشتی گەیشتووەتە قۆناغێكی نوێ و بەرپرسیارێتیی هەموو لایەكە هەوڵی سەرخستنی بدەن”.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمڕۆ یەكشەممە وەفدێكی دەم پارتی سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵییان كرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان كۆبوونەوە.