وێنە.. لە هەولێر لەسەر خواردنی سەروپێ شەڕەتەقە ڕویدا

بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:30 خولەک، لە چێشتخانەیەکی شاری هەولێر، بەهۆی نەمانی خواردنی سەروپێوە شەڕەتەقە ڕویداوە و سێ خواردنگە زیانی مادییان پێگەیشتووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، کاتێک چەند کەسێک ڕۆشتوونەتە خواردنگەیەکی تایبەت بە سەروپێ، پاش ئەوەی خاوەنی خواردنگەکە وتوویەتی سەروپێ نەماوە، ئەو کەسانە کردویانە بەشەڕ و لە دوو شاگردی خواردنگەکەیان داوە و برینداریان کردوون.

پاش ئەم ڕوداوە، ئەو کەسانەی شەڕەکەیان دروستکردووە ڕۆشتوون چەکیان هێناوە و بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف، دەستڕێژی گولەیان لە سێ خواردنگەی تەنیشت یەکدی کردووە.

وەک خاوەنی خواردنگەکان ئاشکرایدەکەن، کاتێک ئەو کەسانە هاتوونەتەوە و چەکیان هێناوە و تەقەیان کردووە خواردنگەکان کەسی لێنەبووە، بۆیە تەنها زیانی مادی بەر شوێنەکە کەوتووە.

بابەتی پێشتر

لە بازاڕی ڕەشدا لە ئێران ڤاکسینی کۆرۆنا دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

ئەمریکا سەرکردەیەکی دیکەی حەشدی شەعبی خستە لیستی سزاکانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خەلەكان سەوز دەكرێت

قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share