کۆمسیۆن: هیچ لیستێکی دیکە وەرناگرین

سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رەتیدەکاتەوە، هیچ لیستێکی دیکە وەربگرن.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، کۆمسیۆن پرۆسەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانی تەواوکردووە و تاوەکو ئێستاش، هیچ بڕیارێک نییە بۆ کردنەوەی دەرگای تۆمارکردنی لیستەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، قسەکردن لەسەر کردنەوەی دەرگای تۆمارکردنی لیستەکان لەئێستادا بێبنەمایە، چونکە کۆمسیۆن بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کاردەکات و خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادەدەکات.

ئەوەشی وت، ئێستا کۆمسیۆن گەیشتووەتە قۆناغی پشتڕاستکردنەوەی لیستی کاندیدەکان، ناردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، پەسەندکردنی ئەو لیستانە و ئەنجامدانی تیروپشک بۆ دیاریکردنی ژمارە بۆ لیستەکان.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 11ـی 11ـی 2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیانی گەورەی بە كەلەپووری عێراق گەیاندووە

ڕوسیا دەڵێت، هەڵسوكەوتەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق بووەتەهۆی لەدەستدانی ژمارەیەك لە شوێنەوارە كەلەپوورییەكان، وێرانكردنی…
Total
0
Share