سروە محەمەد: کێشەی جووتیارانی باوەنوور و شێخ تەویل چارەسەربوو

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کێشەی جووتیارانی باوەنوور و شێخ تەویل چارەسەربووە و ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی پسوڵەکانیان.

سروە محەمەد لە لێدوانێکدا رایگەیاند، جووتیارانی باوەنوور و شێخ تەویل کێشەیان هەبوو لە بەغداد، بەهۆی ئەوەی بەشەکەیان کێشەی تێکەوتبوو و ئەمەش هەڵەی کۆمپیوتەری بوو.

وتیشی، جووتیار هەبوو 200 دۆنم زەویی هەبوو، یەک تۆن گەنمی بۆ هاتبووەوە و هەشبوو 20 دۆنم زەویی هەبوو، یەک تۆن گەنمی بۆ هاتبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەڕێی وەزارەتی بازرگانیی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیان، گفتوگۆمان کرد و لەئێستادا کێشەکەیان چارەسەربووە”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت، بەغداد وەڵامی داواکارییەکانی داونەتەوە و ئێستا گەنمەکانی ئەو جووتیارانەش، هاوشێوەی جووتیارانی دیکە و بەپێی بڕی دۆنمەکەیان، وەردەگیرێت و ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی پسوڵەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکاندا پێشنیازکرا ئەنجومەنێکی سیاسی لە هەرێم دروستبکرێت

کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کە لەسەر بانگهێشتی بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە ئاراستەیان کرابوو، کۆتاییهات، لە کۆبوونەوەکەدا…
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایان لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوای به‌رده‌وامى داخستنی یانه‌ی شه‌وانه‌ و ده‌ستگیركردنی بانده‌كانی له‌شفرۆشی ده‌كات و ده‌ڵێت، “پێویسته‌…
Total
0
Share