تەلەفیزیۆنی ئێران رایدەگەیەنێت، ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کرایەوە.
تەلەفیزیۆنی رەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، دوای 20 رۆژ لە داخستنی ئاسمانی وڵاتەکە بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتیی گەشتیاران، دوێنێ ئاسمان بەڕووی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کرایەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش، یەکەم فڕۆکە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی (ئیمام خومەینی)ـی تاران، نیشتەوە.
دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دێت بۆسەر ئەو وڵاتە لە بەرەبەیانی 13ـی حوزەیراندا، ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکاندا داخست.