بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، هێرشەکەی سەر دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران لە نزیک کەرەج، لە تاران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو میدیاکانی ئێران هەواڵی “هەنگاوێکی خراپکارانە”یان دژی دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، هێرشی سەر دامەزراوەکە، لە کاتێکدایە، ئەو شوێنە وەک ناوەندێکی “مەترسیدار” لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستنیشانکراوە.

هێرشەکە بۆسەر کارگەی دروستکردنی ئامێری بوختەکردنی ئەتۆمی ئەنجامدراوە، کە لەلایەن کۆمپانیای “تەنکنەلۆجی سانتریفیوژی ئێران TESA” بەڕێوەدەبرێت.

ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە دەڵێت، هێرشەکە بۆ ڕێگریکردن بووە لە دروستکردنی ئامێری پوختەکردنی ئەتۆمی، بەڵام میدیاکانی ئێران دەڵێن، “هێرشەکە پوچەڵکراوەتەوە و زیانێکی ئەوتۆی نەبووە”.

ئەو دامەزراوەیەی هێرشیکراوەتەسەر، لە ئیدارەی پێشووی حکومەتی ئیسرائیلدا، وەک یەکێک لە ناوەندەکان دراوەتە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، تا وەک شوێنێکی مەترسیدار، یان یەکێک لە لیستەکانی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆسەریان دابنرێت.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە سەرکەوتنی هێرشەکەی ڕاگەیاندووە، لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەوە، کەچی میدیاکانی ئێران ڕەتیدەکەنەوە هێرشەکە زیانی هەبوبێت.

بابەتی پێشتر

دوای ئۆپەراسیۆنێک پێنج پۆلیس لە کەرکوک کوژران

بابەتی دواتر

داعش هێشتا لە بەشێک لە خاکی عێراق و سوریا خۆی نەداوە بە دەستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاكانى توركیا: ئه‌ردۆغان له‌ هه‌وڵێكى تیرۆركردن ڕزگاری بوو

میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ شوێنى وتاردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ باكووری کوردستان بۆمبێكى چێندراو دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌نیازى ته‌قاندنه‌وه‌ى دانرابوو. بەپێی…
زیاتر ببینە

حزبوڵڵا هەڵبژاردنی دۆڕاند

جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی لوبنان دەستیپێكرد و بەپێی ئەنجامە بەراییەكان حزبوڵڵا شكستیهێناوە. حزبوڵڵای لوبنانی یەكێكە لە ڕەوتە سەرەكییەكانی…
Total
0
Share