لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلالدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە ڕۆڵ و دونیا بینی مام جەلال هەیە.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “له یادی کۆچی دوایی سه‌رۆک مام جه‌لال-دا، به ڕێز و پێزانینه‌وه خه‌بات و تێکۆشانی دوور و درێژی له‌پێناو ئازادیی گه‌لی کوردستاندا به بیر ده‌هێنینه‌وه”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، “له هه‌موو کاتێک زیاتر هه‌ست به بۆشایی و ڕۆڵی گرنگ و دونیابینی و پێویستییان ده‌که‌ین. گیانی شاد و یادی هه‌میشه به خێر بێت”.