قائیمقامیەتی سلێمانی: بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکان مانگی رابردوو 21 شوێن داخراون

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندرابوون، مانگی رابردوو 21 شوێن داخراون.

لە راپۆرتی مانگانەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، لە مانگی شەشی ئەمساڵدا شەش هەزار و 770 سەردانیان بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە، لەو سەردانانەشدا 127 حاڵەتی ئاگادارکردنەوە و 452 حاڵەتی سەرپێچی جۆراوجۆر تۆمارکراوە.

ئاشکراشیکرد، ، لەم مانگەدا تەنها سێ حاڵەتی دادگا تۆمارکراوە، 21 شوێنی گشتی و بازرگانیش داخراون، ئەو شوێنانەشی کە رووبەڕووی داخستن بوونەتەوە بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بووە، بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
Total
0
Share