نوێترین زانیاری لەبارەی بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، لەبارەی بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست زانیاری دەخاتەڕوو.

عەلی ڕەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کۆدەنگییەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە بۆ ئەوەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە هاوشێوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بچێتە سەر بەغداد.

وتیشی، عێراق لە بودجەی ئەمساڵی خۆیدا ژمارەیەکی بەرچاوی فەرمانبەر و مامۆستای گرێبەست دەکات بە هەمیشەیی، هەوڵی ئێمەش بۆ ئەوەیە مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان بێبەش نەبن و بکرێن بە هەمیشەیی، ئەگەر پێویست بکات سەردانی بەغداد دەکەین.

بەگوێرەی ئامارەکان، وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستای گرێبەستی هەیە و وەزارەتی خوێندنی باڵا چوار هەزار و 100 مامۆستای گرێبەستی هەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
زیاتر ببینە

لەسەر سکاڵای خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز رۆژنامەنووسێک دەستگیردەکرێت

لەسەر سکاڵای خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز، وریا عەبدولخالق، رۆژنامەنووس، لە چەمچەماڵ دەستگیردەکرێت. بەگوێرەی زانیارییەکان، وریا عەبدولخاق، رۆژنامەنووس، بۆ…
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
Total
0
Share