بەغداد ڕێگرە لە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ مەخمور

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون حكومەتی عێراق ڕەزامەند نییە بەرپرسیارێتیی دۆسیەی ئەمنیی مەخمور بدرێتە هێزی پێشمەرگە، سەرجەم پۆستەكانی دیكە لە قائیمقام و تەواوی بەڕێوەبەرەكانی قەزاكە دراونەتەوە بە كورد كە بەرپرسانی پارتی ئەو پۆستانە بەرێوەدەبەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەرێمی كوردستان چەند جارێك داوایكردووە دۆسیەی ئەمنیی قەزای مەخمور لە بازگەكان بە هێزی پێشمەرگە بدرێتەوە، بەڵام بەغداد ئەو داوایەی ڕەتكردووەتەوە و ڕێگەنادات هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ سنوورەكە و تەواوی پۆستەكان كە بریتین لە قائیمقام و بەڕێوەبەرەكان دراونەتەوە بە كورد، بەڵام ڕێگە نادرێت پێشمەرگە لە بازگەكانی سنووری قەزاكەدا هەبن.

لەبارەی مەترسییەكانی داعش لە سنووری چیای قەرەچوغ، ئەو سەرچاوەیە كە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كردووە ئاشكرایكرد، هەر ئۆپەراسیۆن و كێوماڵێك لە ناوچەكە ئەنجامبدرێت دەبێت هەماهەنگی لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و سوپای عێراقدا هەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی داوای سنووردانان بۆ هێرشی سەر خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات

سەرۆكی هەرێم نیگەرانی لەبارەی بەئامانجگرتنی خۆپیشاندەرانی عێراق دەردەبڕێت و داوادەكات سنوورێكی بۆ دابنرێت. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share