سێ کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەی دزیی لێکراوە و پارەی لێبراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوەکان، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە دەستگیربکرێن کە بڕی 50 ملیۆن دیناری عێراقی و 22 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکییان لە ماڵی سکاڵاکار دزیوە و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا، دەستگیرا بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچە و دوو ئۆتۆمبێل و بڕێک لە پارە دزراوەکەدا.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، تۆمەتباران (ش ، س،ع – ر،م،أ – م،ج،ن) بە بڕیاری دادوەر راگیران و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە…
Total
0
Share