زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی هەولێر ناڕازین لە بڕی قەرەبووەکان

لیژنەیەکی پارێزگای هەولێر دەستیکردووە بە دابەشکردنی بڕی ئەو پارەیەی وەک قەرەبوو دەدرێت بە زیانلێکەوتووانی دوو لافاوەکەی ڕابردووی شاری هەولێر، بەڵام هاوڵاتییان ناڕازین لە بڕی پارەکە.

لەوبارەیەوە هاوڵاتییەک لە گەڕەکی ڕۆشنبیرانی شاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەوانەی خانووەکانیان بەتەواوی وێران بووە یان ئۆتۆمبێلەکانیان بەتەواوی تێکشکاوە بڕی یەک ملیۆن دیناریان وەک قەرەبوو پێدراوە، ئەو بڕە پارەیەش زۆر کەمە و زیانەکان پڕناکاتەوە.

دەستپێکردنی دابەشکردنی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی هەولێر لەکاتێکدایە زیاتر لە چوار مانگ بەسەر دوو لافاوەکەی زستانی ڕابردووی شاری هەولێردا تێدەپەڕێت، لە دوو کاتی جیاوازدا پارێزگاری هەولێر کۆکردنەوەی بڕی 13 ملیار و 985 ملیۆن دیناری ڕاگەیاند.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی پارێزگای هەولێر، لە دوو لافەوەکەی هەولێردا 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانی 21 ملیار دیناریش بەر خانوو و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان کەوتووە و 145 دوکان و شوێنی بازرگانیش زیانیان بەرکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە: هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکی ئاشکرادەکرێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە ئاشکرابکرێت. د. سیروان حامید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ هیچ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن روویدابێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە…
زیاتر ببینە

وەبەرهێنانی ڕاپەڕین بۆ تەواوکردنی پرۆژەی کارگەی شەکر هەل دەدات بە وەبەرهێنەران

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی ڕاپەڕین مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە لایەنی جێبەجێکاری پرۆژەی کارگەی شەکر وەرگرتووەتەوە و ئاگاداری سەرجەم…
Total
0
Share