نرخی كاره‌بای مۆ‌لیده ئەهلییەکان‌ بۆ مانگی شەش دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆ‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی شەش له‌ نێوان حەوت هەزار و 500 دینار بۆ 9 هەزار دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشە‌ممه‌ لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر بە 40 دینار دیاریکرد.

ئاشکراشیکرد، لە مانگی شەشدا مۆلیدەکان لە نێوان (190 بۆ 230) کاتژمێر کاریان کردووە، بەم پێیەش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆ‌لیده‌ له‌نێوان حەوت هەزار و 500 دینار بۆ 9 هەزار دینار دەبێت.

سەبارەت بە مۆلیدەی ئەو گەڕەکانەی چوونەتە ناو پرۆژەی رووناکی، کارەبای سلێمانی باسیلەوەکردووە، ئەو گەڕەکانەی كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە 24 كاتژمێری پێویستە پارەی مۆلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر كارناكەن.

تایبەت بە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکانیش لە مانگی تەمموزدا کارەبای سلێمانی جەختیکردەوە، 24 کاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەباس فەتاح: پارتی دەیەوێت بە دەنگی پارێزگایەك دەنگی پارێزگایەكی دیكە ببات

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی دەیەوێت لەهەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان بە دەنگی پارێزگایەك دەنگی پارێزگایەكی دیكە…
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح بۆ مەسرور بارزانی:
پاڵاوگەی لاناز دەتوانێت قەیرانی بەنزین چارەسەربكات

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان، داواكارییەكی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان كرد و دەڵێت، پاڵاوگەیەكی ناوخۆ دەتوانێت…
Total
0
Share