قەیرانی کۆرۆنا مان یونایتدی لە یەکەمی ئەوروپاوە کردووە بە چوارەم

لە ساڵی 2013وە یەکەمجارە مانچستەر یونایتد لە ڕیزبەندی خاوەن زۆرترین یانەکاندا بۆ پلەی چوارەن دادەبەزێت

بەپێی ئامارێک کە لەلایەن کۆمپانیای دیلیۆیتی تایبەت بە داتا و ئامارەکان بڵاوکراوەتەوە، یانەی مانچستەر یونایتد لە خاوەن زۆترین داهاتەوە بۆ پلەی چوارەم دابەزیوە.

ئاماری کۆمپانیا تایبەتمەندەکە بە بوارە داراییەکان ئاشکرایکردووە، کە تەنها لە وەرزی 2019/2020 گەورەترین 20 یانەی ئەوروپا بە ڕێژەی 1.1 ملیار یورۆ زیانیان بەرکەوتووە، ئەم ڕێژەیەش دوای کۆتاییهاتنی وەرزی 2020/2021 بۆ زیاتر لە دوو ملیار بەرزدەبێتەوە.

یانەکانی بەرشلۆنە و بایرن میونشن و ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد لەو یانانەن کە پشکی شێریان لە زیانەکاندا بەرکەوتووە، هۆکارەکەش بۆ دوورکەوتنەوەی هاندەران لە یاریگا و کەمبوونەوەی فرۆشی یاریگاکان و مافەکانی پەخشی تەلەفزیۆنی و چەندین فاکتەری دیکە دەگەڕێنەوە.

زیانەکانی یانەی مانچستەر یونایتد بە داتا

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی مانچستەر یونایتد بە ڕێژەی لەسەدا 17 زیانی دارایی بەرکەوتووە، بەم ڕێژەیەشەوە یانە سوورە زەبەلاحەکە لە 2013وە تاوەکو ئێستا یەکەمجارە لە خاوەن زۆرترین داهاتەوە بۆ پلەی چوارەم دادەبەزێت و سێ یانەی دیکە پێشی دەکەون.

ڕیزبەندی ئەو یانانەی زۆرترین داهاتیان کۆکردووەتەوە (دوای لێبڕینی زیانەکان):

  • بەرشلۆنە 715.1 ملیۆن یورۆ
  • ڕیاڵ مەدرید 714.9 ملیۆن
  • بایرن میونشن 634.1 ملیۆن
  • مانچستەر یونایتد 580.4 ملیۆن
  • لیڤەرپوڵ 558.6 ملیۆن
  • مانچستەر سیتی 549.2 ملیۆن
  • پاریس سانت جێرمان 540.6 ملیۆن
  • چێڵسی 469.7 ملیۆن
  • تۆتنهام 445.7 ملیۆن
  • یوڤانتۆس 397.9 ملیۆن
  • ئارسیناڵ 388 ملیۆن
  • دۆرتمۆند 365.7 ملیۆن
  • ئەتلەتیکۆ مەدرید 331.8 ملیۆن
  • ئینتەرمیلان 291.5 ملیۆن
  • زینیت 236.5 ملیۆن
  • شالکە 222.8 ملیۆن
  • ئێڤەرتۆن 212 ملیۆن
  • ئۆڵیمپیک لیۆن 180.7 ملیۆن
  • ناپۆلی 176.3 ملیۆن
  • ئینتراخت فرانکفۆرت 174 ملیۆن
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
9

میرکاتۆی زستانی 2021 دەبێتە بەهێزترین؟ حەوت بۆندی گەورە ئەگەری واژووکردنیان هەیە..

میرکاتۆی زستانی 2021 بۆ یانەکانی ئەوروپا ئاگرین دەبێت، هەندێکیان بۆ ڕێکخستنەوەی پێکهاتەکانیان ئامادەییان نیشانداوە بۆندی هەژێنەر واژووبکەن، هەندێکی…
Total
0
Share