ئەم وەرزەی ئالکانتارا کۆتاییهات

بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە، تیاگۆ ئالکانتارای ئیسپانی دوایین یارییەکانی یانەی لیڤەرپوڵ لەدەستدەدات.

تۆڕی “ئەتلەتیک” بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی چارەسەر نەبوونی پێکانی ئەژنۆیەوە، پزیشکانی لیڤەرپوڵ ئامۆژگاری تیاگۆ ئالکانتارا-یان کردووە نەشتەرگەری ئەنجامبدات، یاریزانەکەش ڕەزامەندی نیشانداوە.

نەشتەرگەرییەکەی ئالکانتارا لە ئەژنۆیدا دەبێت و قورسە، بەلایەنی کەمەوە چوار مانگ دووردەکەوێتەوە، بەو هۆیەوە پێنج یاری بەرامبەر یانەکانی فولهام، برێنتفۆرد، لیستەر سیتی، ئەستۆن ڤێلا، ساوزهامپتۆن لەدەستدەدات.

ئالکانتارای تەمەن 32 ساڵ لەم وەرزەدا 22 یاریی بۆ لیڤەرپوڵ کردووە، وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتاییدێت و دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

نیوکاسڵ (80) ملیۆنی پێشکەشی بارسا کرد

بابەتی دواتر

ناوبژیوانی فاینەڵی "کۆپا" بەدڵی مەدریدە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“مامۆستا” فریای پۆلی (17) دەکەوێت

ئیدارەی یانەی بۆرنمۆسی ئینگلیزی تاوتوێی گەڕاندنەوەی مارسێلۆ بێلسای ڕاهێنەری پێشووی یانەی لیدز یونایتد دەکات. دوای دوورخستنەوەی سکۆت پارکەر…
Total
0
Share