سوپای ئێران: ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک

سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، متمانەیان بە ئەمریکا و ئیسرائیل نییە و خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک ئامادەکردووە.

سوپای ئێران دەڵێت، “ئیسرائیل بە درۆنەکانی ئاسمانی ئێرانی پێشێلکردووە و لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆشەوە، بە دەستدرێژی و هێرش چەند ناوچەیەکی ناوخۆی وڵاتی کردووەتە ئامانج”.

وتیشی، “کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هیچ شێوەیەک متمانەی بەو دڵنیاییە دەستکرد و ناڕاستانە نییە کە رێبەرانی ئەمریکا و ئیسرائیل بانگەشەی بۆ دەکەن، خاوەنی هەواڵگریی تەواوین و ئامادەی رووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەکی دوژمنین”.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگربەستی 12 کاتژمێریی نێوان ئێران و ئیسرائیل کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چەند مووشەکێکیان لە ئێرانەوە ئاراستەکراوە، بەڵام راستەوخۆ تەلەفیزیۆنی رەسمیی ئێران هەواڵەکەی رەتکردەوە. دواتریش میدیای ئێران ئەوەی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشکراوەتەوە سەر وڵاتەکە و، ئەمەی بە “شکاندنی ئاگربەست”ـەکە، لەقەڵەمدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share