سوپای ئیسرائیل: سوپاسالاری نوێی ئێرانمان کوشت

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، عەلی شادمانی، سوپاسالاری نوێی ئێران لە هێرشێکدا کوژرا.

لە راگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، بە پشتبەستن بە زانیاریی یەکەی هەواڵگریی سەربازی و کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتێکی تایبەتی ئۆپراسیۆن لە شەودا، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل بارەگایەکی فەرماندەیی چالاکیان لە دڵی تاران، کردەئامانج و عەلی شادمانی-یش لەو هێرشەدا کوژرا.

شادمانی، چوار رۆژ پێش ئێستا و پاش کوژرانی غوڵام عەلی رەشید، سوپاسالاری ئێران، بە فەرمانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەکە، وەک شوێنگرەوەی ناوبراو دیاریکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەی دامەزرێنەری ڕێكخراوێكی ئیخوانی دەربارەی ئێزدییەكان كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

لێدوانی دامەزرێنەری ڕێكخراوی بەهاناوەچوونی ئیسلامیی جیهانی (ئیغاسە) ناڕەزایی و نیگەرانی لێدەكەوێتەوە، دوای ئەوەی ئێزدییەكان بە “شەیتان پەرست” ناودەبات.…
Total
0
Share