تەرمی هونەرمەند محەمەد عەباس بارام دەگەڕێندرێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان

دوای ئەوەی بەیانیی دوێنێ هونەرمەند محەمەد عەباس بارام لە ئوردن كۆچی دواییكرد و بەخاكسپێردرا، لەسەر داوای كەسوكارەكەی و لەسەر ئەركی قوباد تاڵەبانی، تەرمەكەی دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی كوردستان.

دوێنێ هونەرمەند محەمەد عەباس بارام لە تەمەنی 73 ساڵیدا و لە ئوردن كۆچی دواییكرد، هەر لە وڵاتی ئوردن بەخاكسپێردرا.

ئەمڕۆش هاوسەری ئەو هونەرمەندە رایگەیاندووە، لەسەر ئەركی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی ئەمشەو تەرمەكەی دەردەهێنرێتەوە و دەخرێتەوە ساردكەرەوەوە تاوەكو مامەڵە یاساییەكانی بۆ دەكرێت و دواتر تەرمەكەی دەگەڕێنرێتەوە شاری سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی هەرێم: زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، “زۆرینەی نیشانەکانی وشکەساڵی دەرکەوتوون”. هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی هەرێم، رایگەیاند،…
Total
0
Share