ڕوسیا كۆتاییهاتنی شەڕی ماریۆپۆل ڕادەگەیەنێت

ژمارەیەك لە سەربازە ئۆكرانییەكان دوای خۆڕادەستكردن

ڕوسیا كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی كۆمەڵگای ئازۆڤستالی پیشەسازی لە شاری ماریۆپۆل-ی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا ڕادەگەیەنێت، بەمەش دوا شوێنی ژێردەستی هێزەكانی ئۆكرانیا لە شارەكەدا ڕادەستكرا.

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزەكانیان تەواوی كارگەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە، دوای ئەوەی شەڕكەرە ئۆكرانییەكانی ناوی خۆیان ڕادەستكردووە.

پێشتر سەدان سەربازی سەر بە “كەتیبەی ئازۆف” لەنێو كۆمەڵگا پیشەسازییەكەدا بوون و هەوڵی شكاندنی گەمارۆكەی ڕوسیایان دەدا.

كەتیبەكە چەندین هەفتە خۆراگرییان كرد، سەرەڕای بۆردومانی چڕ و گەمارۆی توند.

بەرگریی ڕوسیا ئاشكراشیكرد، “ئازادكردنی شاری ماریۆپۆل و تەواوی كۆمەڵگای ئازوڤستال”ی بە ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆك ڕاگەیاندووە.

بەپێی وەزارەتەكە نزیكەی دوو هەزار و 439 شەڕكەری كەتیبەكە و هێزەكانی ئۆكرانیا لە 16ی ئەم مانگەوە چەكەكانیان فڕێداوە و دوایین كۆمەڵەشیان كە ژمارەیان 531 چەكدار بووە خۆیان ڕادەستكردووە.

شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا لە 24ی شوباتی ڕابردووەوە دەستیپێكردووە و تائێستا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

محەمەد سەڵاح پەشیمان بووە.. "نەمویستووە سوكایەتی بە ڕیاڵ مەدرید بكەم"

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی چا-یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share