شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكرد، 10 مۆڵگەی داعشیان لە پارێزگایەكی عێراق لەناوبردووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمرۆ چوارشەممە 27ی كانونی دووەم، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاندووە، “فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سەڵاحەدین و هێزە ئەمنییەكانی ئەو ناوچەیە و لیواكانی سوپا، هەستان بە پشكنین و پاككردنەوەی سنووری ناوچەكەیان لە داعش بۆ ئەوەی ئاسایشی تیا بەرقەرار بكرێت”.
شانە عێراقییەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو هێزانە توانیویانە 10 مۆڵگەی داعش لەناو ببەن و دەستیش بەسەر سێ ئۆتۆمبێلدا بگرن”.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ، دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ڕێگرییان كردووە لەوەی چەند شانەیەكی نوستووی داعش دزە بكەنە ناوچەی نەفتخانە لە سنووری پارێزگای دیالە.