سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا داوای لێبوردن لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا بەرپرسیارییەتی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییانی وڵاتەكەی بە كۆرۆنا لە ئەستۆ گرت و ڕایگەیاند، “داوای لێبوردن دەكەم”.

دوێنێ سێشەممە 26ی كانونی دووەم، بۆریس جۆنسن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە داونینگ ستریت وتی، “داوای لێبوردن دەكەم بۆ ئەو هەموو كەسەی گیانیان سپارد، بە دڵنیاییەوە بەوپێیەی سەرۆكوەزیرانم بەرپرسیارییەتی تەواوی ئەوەی كارانەی حكومەتی پێی هەستاوە دەگرمە ئەستۆ”.

سەبارەت بە مردنی ئەو ڕێژە زۆرەی هاوڵاتییانی وڵاتەكەی بە كۆرۆنا، بۆریس جۆنسن ئاماژەی بەوەكرد، “بەڕاستی ئەو ژمارەیە لە مردن ئامارێكە دڵتەنگییەكی قورسی بەدوای خۆیدا هێناوە”.

سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا پرسە و سەرەخۆشی خۆشی ئاڕاستەی كەسوكاری قوربانییانی كۆرۆنا كردووە و ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ژمارەی مردن بە كۆرۆنا زۆر بەرزە، وێڕای ئەوەی لە 5ی كانونی یەكەمیشەوە كەرەنتین بەردەوامە”.

بڕیاریشە لە چەند ڕۆژ و هەفتەی داهاتوودا، بڕیار لەبارەی كردنەوەی وڵاتەكە بۆ جارێكی دیكە.

وتەكانی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا لەكاتێكدایە، لە دوایین ئاماری ڕۆژانەی كۆرۆنا لەو وڵاتە، بۆ یەكەمجار ژمارەی مردن بە كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێردا گەیشتە هەزار و 631 كەس، بەوەش كۆی مردن بە كۆرۆنا لە بەریتانیا 100 هەزار كەسی تێپەڕاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماكرۆن زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا و پێویستی بە هاوپەیمانێكە تا حكومەت پێكبهێنێت

ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی فەرەنسا ڕاگەیەندرا، سەرەڕای ئەوەی هاوپەیمانییەكەی ماكرۆن زۆرترین كورسی بەدەستهێناوە، بەڵام بەتەنها ناتوانێت حكومەتی نوێ پێكبهێنێت.…
Total
0
Share