راوێژکاری سەرۆکی ئیمارات: بۆ شەڕی دژ بە ئێـ.ـران، ئیـ.ـسرائیل داوای هاوکاریی دارایی کردووە

ئاڵای ئێران و ئیسرائیل

راوێژکاری سەرۆکی ئیمارات رایگەیاند، ئیسرائیل داوای لە وڵاتانی کەنداو و ئەوروپا کردووە، پارەی شەڕی دژ بە ئێرانی پێبدەن.

ئەنوەر قەرقاش راوێژکاری سەرۆکی ئیمارات لە پۆستێکدا کە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە رایگەیاند، “وەزیری دارایی ئیسرائیل داوای لە وڵاتانی کەنداو، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا کردووە بۆ شەڕی دژ بە ئێران پارەداری بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وڵاتانی کەنداو سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەن و داوای چارەسەری دیپلۆماسی دەکەن و سوورن لەسەر دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی: ئیسرائیل لەڕێی مانگێکی دەستکردەوە چاودێریی چەند وڵاتێک دەکات

كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە چەند وڵاتێکی ناوچەکە؛ کە لەنێویاندا عێراقیش هەیە، خراونەتە ژێر چاودێریی مانگێکی…
Total
0
Share