ئەردۆغان: شەرعییەتدان بە داگیرکرنی فەڵەستین ناپاکیکردنە لە سەڵاحەدین ئەیوبی

ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، ھەر ھەوڵێک بۆ شەرعییەتدان بێت بە “داگیرکارییەکانی ئیسرائیل و پەسەندکردنی پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی قودس و خاکی فەڵەستین”، ناپاکیکردنە لە ئەمانەتی سەڵاحەدین ئەیوبی.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكکۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “ھەر ھەوڵێک بە مەبەستی شەرعیەتدان بە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل، پەسەندکردنی پلانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی قودس و خاکی فەڵەستین و حساب نەکردن بۆ مافە شەرعییەکانی برا فەڵەستینییەکان، ناپاکیکردنە لە ئەمانەتی سەڵاحەدین ئەیوبی”.

ئەردۆغان ئەو وتانەی لەنێو ئەو پەیامەدا بووە كە بۆ سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی سەڵاحەدین ئەیوبی ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەشكردووە، “سەڵاحەدین فەرماندەیەکی عاشقی قودس بوو، سەڵاحەدین وتی، کاتێک کە ماڵی خودا لە ژێر ژێردەستەیە، چۆن سەڵاحەدین لە ماڵی خۆی دەخەوێت”.

ئەو وتانەی ئەردۆغان لە كاتێكدایە كە بەشێكی وڵاتانی عەرەبی ڕێككەوتنیان لەگەڵ ئیسرائیل واژووكردووە، بە مەبەستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان، كە لەو پرۆسەیەدا ئەمریكا وەك نێوەندگیر ناسێندرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئێران: تەکنەلۆجیای ئەتۆمیی ئێرانی بە هیچ هێرشێک لەناوناچێت

سوپای ئێران رایدەگەیەنێت، تەکنەلۆجیای “ئاشتییانەی” ئەتۆمیی ئێرانی، بە هیچ هێرشێک لەناو ناچێت. سپای ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمریکا…
زیاتر ببینە

عەراقچی: توانا مووشەکییەکانمان بەهێزترە لەوکاتەی ئیسرائیل هێرشیکردە سەرمان

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، هێزە چەکدارەکانی ئێران و توانا مووشەکییەکانیان، ئێستا بەهێزترە لەوکاتەی لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشکرایە سەریان. عەباس…
Total
0
Share