نەوت بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک نرخەکەی دابەزی

نرخی نەوت بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار نرخەکەی دابەزی ئەمەش بەهۆی بەرهمهێنانی زیادەی نەوت لەلایەن بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی ئاستی نەوتی گەنجینەکراوی ئەو وڵاتە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی جیهاندا 56 سەنت و بەڕێژەی %0.8 دابەزی و نرخەکەی بووبە 66.96 دۆلار.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا 45 سەنت و بەڕێژەی %0.7 دابەزی و نرخەکەی گەیشتە 63.56.

لە هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی بڕیاری ئۆپیک پڵەس بۆ بەردەوامبوون لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاوەکو مانگی نیسان، هەروەها هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی سعودییە نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند.

بەڵام دواتر شیکەرەوەکانی بازاڕی نەوت ڕایانگەیاند کە هێرشی حوسییەکان بۆسەر کێڵگەی نەوتیی ئارامکۆ کاریگەری لەسەر هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە دروستناکات، هەروەها ئەگەرەکان بۆ گەڕانەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی بڕی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکان کاریگەری دروستکردووە لەسەر دابەزینی نرخەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا سوورە لەسەر سەرکۆنەکردنی هالک بانکی تورکی بەهۆی هاوکارییەکانی بۆ ئێران

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی، داواکاریی “هالک بانک”ـی تورکیای بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرکۆنەکردنی بانکەکە ڕەتکردەوە، کە پێشتر بە تۆمەتی…
زیاتر ببینە

ئاژانسێکی عێراقی: بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە مووچەی فەرمانبەران دەکەوێتە کێشەوە

ئاژانسێکی عێراقی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا، عێراق رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.…
زیاتر ببینە

لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم پێكهێندرا

لەسەر داوای بێگەرد تاڵەبانی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەکی تایبەتی بۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم پێكهێنا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share