جێگرى سەرۆکى ئەمریکا: کات لە بەردەم چارەسەرى دیپلۆماسى بەرەو تەواوبوونە

جێگرى سەرۆکى ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ترەمپ بڕیارى کۆتایى لەبارەى ئێرانەوە دەدات و دەشڵێت، کات لەبەردەم چارەسەرى دیپلۆماسى تەواو دەبێت.

جەی دیڤانس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا بۆ کەناڵى فۆکس نیوز رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بڕیارى کۆتایى دەربارەى ئێـران دەدات.

لە زارى ترەمپ-یشەوە وتى، “هەوڵ بۆ چارەسەرى دیپلۆماسى دەدات تا دەگاتە ئەو باوەڕەى هیچ هەلێک نەماوە”.

دیڤانیس دووپاتیشیکردەوە، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەوەى پێویست بێت بۆ کۆتاییهێنان بە بەرنامەى ئەتۆمیی ئێران دەیکات.

باوەرى خۆیشى نیشاندا لەوەى کات لەبەردەم چارەسەرە دیپلۆماسییەکاندا بەرەو تەواوبوونە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share