دۆناڵد ترەمپ: پیلۆسی شێتە و بیانووی داوە بە چین

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، ڕەخنە لە نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا و سەردانەكەی بۆ تایوان دەگرێت و ناوبراو بە “شێت” ناودەبات.

پەیوەندییەكانی چین و تایوان جارێكی تر گەیشتوون بە ڕادەی مانۆڕی سەربازی و هەڕەشەی هەڵگیرساندنی جەنگ. نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، وەك پشتیوانییەك بۆ تایوان سەردانی ئەو وڵاتەی كرد، بەڵام سەردانەكە گرژییەكانی زیاتر هەڵكشاند و چینی تووڕەكرد.

لە كۆبوونەوەیەكی كراوەدا لە ویلایەتی ویسكۆنسن كە ژمارەیەكی زۆر لە لایەنگرانی ئامادەیبوون، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، ڕەخنەی لە نانسی پیلۆسی و سەردانەكەی بۆ تایوان گرت و ناوبراوی بە “شێت” ناوبرد و وتی، “پیلۆسیی شێت چی دەكات؟ چی دەكرد لە تایوان؟ چین خەونی بەوەوە دەبینی، پیلۆسی ئەو بیانووەی بە چینییەكان دا كە خۆیان چاوەڕوانی بوون”.

ماوەی 25 ساڵ بوو هیچ بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا سەردانی تایوانی نەكردبوو، هەفتەی ڕابردوو دوای سەرهەڵدانەوەی گرژی لە نێوان چین و تایوان-دا، نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەردانی دووەمیانی كرد، ئەوەش چین-ی زیاتر تووڕەكرد و سزای نوێی بەسەر تایوان-دا سەپاند و وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت، “سزای زیاتریشی بەسەردا دەسەپێنین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌ژماره‌.. زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كانی جه‌نگی 20 ساڵه‌ی ئه‌فغانستان

وه‌ك جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری لێداوه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا دوایین سه‌ربازی ئه‌مریكی خاكی ئه‌فغانستان…
زیاتر ببینە

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیی ئه‌مریكى دۆزرایه‌وه‌ ‏

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیى ئه‌مریكى له‌ ژوورێكى یەكێك لە هۆتێلەكان ‏دۆزرایه‌وه‌. ‏ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منیى ناوچه‌ى ئولاندۆ له‌ ویلایه‌تى…
Total
0
Share