ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند، کە ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی کردبوو بە ژێر ئۆتۆمبێلەکەیەوە و دواتر هەڵاتبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 04:30 ی خولەکی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەمان دەستگیرکرد کە لە شەقامی گشتیی بەردەم پارێزگای سلێمانی بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی دابوو و هەڵاتبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە، تۆمەتبار رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەستا ڕەسوڵ: دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ دەبێتە مێژووییەکی دیکە و کوردستان بەرەو ئاقارێکی دیکە دەبات

وەستا ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووەی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورەی هەیە. وەستا ڕەسوڵ،…
Total
0
Share