لێپرسراوی کارگێری کۆمەڵەی کرێنشینان: لە 100 کرێنشین 10 یان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون سوودمەندبوون

لێپرسراوی کارگێری کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، کەمترین کرێنشین لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون سوودمەندن.

عوسمان مەلا عەبدوڵا لێپرسراوی کارگێری کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پرۆژەکانی نیشتەجێبوون نەبوونەتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی کرێنشینان، بەهۆی زۆری نرخەکانی و زۆری قیستەکانی و درەنگ تەواوبوونی پرۆژەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێندەی هاوڵاتییانی دەرەوەی هەرێم لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە هەرێم سوودمەندن، هێندە کرێنشینان سوودمەندنین، بە جۆرێک دەتوانین بڵێین لە 100 کرێنشین 10 یان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون سوودمەندبوون.

جەختیشیکردەوە، هەر لەبەر ئەو هۆکارانەیە زۆرینەی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون ژمارەیەکی زۆر شوقەیان تێدایە کە چۆڵن و هیچ کەسێکیان تێدا ناژی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون

تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لەمانگێكدا زیاتر لە هەشت هەزار چارەخواز لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بۆ نەخۆشییەکانی چاو بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share