هیندستان ناوی وڵاتەکەی دەگۆڕێت بۆ بەهارات

حکومەتی هیندستان بڕیاریدا بە گۆڕینی ناوی وڵاتەکەیان لە هیندستانەوە بۆ “بەهارات”، چاوەڕێدەکرێت پەرلەمانی وڵاتەکەش پەسەندی بکات.

بڕیارەکەی حکومەتی هیندستان بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە دێت، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەڵێن، “هیندستان” ناوێکە کە داگیرکەرانی ئەو وڵاتە سەپاندوویەتی بەسەریاندا.

بەپێی میدیای هیندستان، بەم نزیکانە پەرلەمانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە و بڕیارەکە پەسەند دەکات.

هەروەها لە بانگهێشتنامەی کۆمەڵەی G7دا بۆ سەرۆکی هیندستان بە سەرۆکی “بەهارات” ناوبراوە.

ئەم هەنگاوەی هیندستان لەکاتێکدایە گروپێکی ئۆپۆزسیۆن لەو وڵاتەدا ناویان لەخۆیان ناوە هیندستان.

وێنەی بانگهێشتنامەکەی G7:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”مەسرور بارزانی یەك سەنتی نەناردووە بۆ سلێمانی”‏
عەلی حەمەساڵح بە ژمارە ڕاستیی كەمیی داهات لە سلێمانی دەسەلمێنێت

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری كوردستان لەبارەی داهاتی ناوخۆ و نەوت و دواكەوتنی مووچە، ڕاستیی كەمیی داهاتی لە سلێمانی سەلماند،…
Total
0
Share