نیویۆرک تایمز: تاران بەمنزیکانە پێشنیارەکەى ترەمپ پەسەند دەکات

رۆژنامەیەکى ئەمریکى رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە ئێران پێشنیارەکەى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکان پەسەند دەکات.

رۆژنامەى نیویۆرک تایمز لە زارى بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى دەرەوەى ئێرانەوە رایگەیاند، تاران بەمنزیکانە پێشنیارەکەى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا بۆ دیدار پەسەند دەکات.

رۆژنامەکە لە زارى هەمان سەرچاوەوە وتیشى، عەباس عراقچى وەزیرى دەرەوە دیدار لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف-ى نێردەى ترەمپ یان جاى دیفانس-ى جێگرى ترەمپ پەسەند دەکات بۆ تاوتوێکردنى ئاگربەست.

لەلایەکى دیکەوە رۆژنامەکە لە زارى بەرپرسانى ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، ئێران مووشەکى ئامادەکردووە بۆ لێدان لە بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەگەر واشنتن هێرش بکاتەسەرى.

دەشڵێت، ئەگەر ئەمریکا هێرش بکات، ئێران مین لە گەرووى هورمز دادەنێت بۆ گەمارۆدانى کەشتییە ئەمریکییەکان.

بەرپرسەکە ئەوەشى باسکردووە کە بارى ئامادەباشیی هێزەکانى ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانى ناوچەکە بەرزکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئوردن: ئاسمانی ئوردن بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە

دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئوردن رایدەگەیەنێت، کاتژمێر 7:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ، ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە. دەستەکە رایگەیاند، ئاسمانی…
زیاتر ببینە

محەمەد بـ.ـاقر قـ.ـالیباف: ئەگەر هەڕەشەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی هەبووایە نەدەگەیشتنە ئەم دۆخەی کە تیایدان

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هەڕەشەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی هەبووایە نەدەگەیشتنە ئەم دۆخەی کە تیایدان، هەروەها هێزەکانیان ئەمادەن بۆ…
Total
0
Share