دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئوردن: ئاسمانی ئوردن بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە

دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئوردن رایدەگەیەنێت، کاتژمێر 7:30ـی بەیانیی ئەمڕۆ، ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.

دەستەکە رایگەیاند، ئاسمانی ئوردن تا دوێنێ شەویش، ئامادە نەبووە بۆ کرانەوەی بەڕووی گەشتەکاندا، بەهۆی بارودۆخی ناجێگیری ئەمنیی ناوچەکە و ئەگەری دروستبوونی گرفت بۆ گەشتە ئاسمانییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر چەند وادەیەکیان بۆ کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکە دیاریکردبوو، بەڵام بەهۆی مەرجە ئەمنییەکانەوە نەیاندەتوانی.

دوێنێ هەینی، دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتانی ناوچەکە؛ لە ناویشیاندا هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەندین سەربازی خانەنشینی تورکی بە تۆمەتی هەوڵی ڕفاندنی ئۆپۆزسیۆنێکی ئێرانی دەستگیرکراون

میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە، چەند سەرباز و ئەفسەری تورکی بە تۆمەتی هاوکاریی بۆ ڕفاندنی کەسێکی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دەستگیرکراون.…
Total
0
Share