محەمەد بـ.ـاقر قـ.ـالیباف: ئەگەر هەڕەشەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی هەبووایە نەدەگەیشتنە ئەم دۆخەی کە تیایدان

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هەڕەشەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی هەبووایە نەدەگەیشتنە ئەم دۆخەی کە تیایدان، هەروەها هێزەکانیان ئەمادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی X وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند، هیچ بەهایەک بۆ هەڕەشەکانی ئەمریکا دانانێین، باشترە وریای لێدوانەکانیان بن، ئەگەر هەڕەشەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی هەبووایە، نەدەگەیشتنە ئەم دۆخەی کە تیایدان.

وتیشی، وا باشترە ئەمریکییەکان وریابن لە لێدوانەکانیان، چونکە هێزەکانمان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەیان بە هەر ڕێگەیەک بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: تورکیا بەڵێنیدا رێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیادبکات

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دووپاتیکردەوە، تورکیا بەڵێنیداوە رێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیادبکات. عەون زیاب لە…
Total
0
Share