بڕیار لە چارەنووسی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دەدرێت

بڕیار لە بەشێکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی گشتی تاووتوێبکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دوایین دۆخی ناوچەكە و شەڕ و ئاڵۆزی و پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەكان و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان تاووتوێدەکرێت.

ئاشکراشیکرد، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە درێژكردنەوەی كاركردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتوچۆ بە ڕێژەی 20% بۆ شەش مانگی دیكە (1ی تەمموزی 2025- 31ی کانوونی یەکەمی 2025) تاووتوێدەکات.

بڕیارە لە هەمان کۆبوونەوە و لە بڕگەی سێیەمدا لە بڕگەی سێیەمدا، بەدواداچوون بۆ بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ژمارە 159 لە رێكەوتی 19 ی ئازاری 2025 تایبەت بە دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژی پزیشكیی گشتی و خستنەڕووی وەڵامی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەر ئەم بابەتە بە نووسراویان ژمارە 1162 لە 9ی نیسانی 2025 بکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق هەڕەشەی گواستنەوەی هاوبەشانی كۆڕەك تیلیكۆم بۆ سەر كۆمپانیاكانی دیكە دەكات

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم پابەندی ڕێوشوێنەكان نەبووە و دەڵێت، هەندێك ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر و…
Total
0
Share