وەزیری پێشمەرگە: کوردانی رۆژئاڤا دەیان هەزار شـ.ـەهیدیان لەپێناو مرۆڤایەتیی بەخشیوە

شۆڕش ئیسماعیل، رایگەیاند، کوردانی رۆژئاڤا دەیان هەزار شـ.ـەهیدیان لەپێناو مرۆڤایەتیی بەخشیوە.

ئەمڕۆ، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە ئەدریان ئایسلستین، کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، کۆڵۆنێڵ ئێریک، بەرپرسی دەستەی راوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و تیمی سەربازیی یاوەریان.

وەزیری پێشمەرگە جەختیکردەوە لە دۆخی ناهەمواری رۆژئاڤا و، هێرش و سەپاندنی شـ.ـەڕ بەسەر کوردانی رۆژئاڤادا لەلایەن سوپای عەرەبیی سوریا.

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، داواکارین حکومەتی هۆڵەندا رۆڵی دیار و بەرچاوی هەبێت لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسیەکانیان لە ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ کۆتاییهێنان بە شـ.ـەڕ و ماڵوێرانیی کورد لە ڕۆژئاڤا.

ئەوەشی خستەڕوو، “کوردانی رۆژئاڤا بە دەیان هەزار شـ.ـەهیدیان بەخشیوە لەپێناو مرۆڤایەتی و نەهێشتنی مەترسییەکانی داعـ.ـش و تیـ.ـرۆر لە ناوچەکەدا، زۆر گرنگە  لەم قۆناغە پڕ ئاڵەنگارییەدا  وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا  پاڵپشتیی کوردانی رۆژئاڤابن.

لەبارەی رۆژئاڤای کوردستان کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا، رایگەیاند، بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکەین، حکومەتی هۆڵەنداش بەیاننامەی رەسمیی هەبووە لەم بارەیەوە کە دوایکردووە ئاگربەست جێبەجێبکرێت و بەردەوامبێت و کێشەکان بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن چارەسەربکرێن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێكدا 145 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراون

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رابردوودا 145 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراون”. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

جێگیرکردنی پشکی هەرێم بە %14.14 لە بودجەدا چی لە دۆخی خەڵک دەگۆڕێت؟

بەدواداچوونێکمان بۆ کێشەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقدا کرد؛ لەم ڕاپۆرتە شیکارییەدا، لێکەوتە ئابووری، کۆمەڵایەتی…
Total
0
Share