سەرۆکی زانکۆی سلێمانی: 95%ـی فەرمانبەران و مامۆستایانمان فۆڕمی تەوتینیان پڕكردووەتەوە

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت 95%ـی فەرمانبەران و مامۆستایانیان فۆڕمی تەوتینیان پڕكردووەتەوە و رێژەیەکی کەمیش فۆڕمی هەژماری منیان پڕکردووەتەوە.

د. کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیاتر لە 95%ـی فەرمانبەران و مامۆستایانمان فۆڕمی تەوتینیان پڕكردووەتەوە، ژمارەیەکی کەمیش فۆڕمی هەژماری منیان پڕکردووەتەوە، بەڵام ئەوانەی فۆڕمی هەژماری منیان پڕکردووەتەوە دەتوانن فۆڕمی تەوتینیش پڕبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو فۆڕمانەی پڕکراونەتەوە رەوانەی لایەنی پەیوەندیدارەکان کراوە تا ئەوانیش بینێرن بۆ بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتاران بەناونیشانی “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان “دژ بە گەمارۆدانی سلێمانی” داوایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و جەختدەکەنەوە لە دانیشتنی…
Total
0
Share