میدیاکانی ئێران: چوار تەقینەوەی بەهێز لە کرماشان روویاندا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ، چوار تەقینەوەی بەهێز لە شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویاندا.

ئاژانسی هەواڵی (فارس)ـی ئێرانی بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ئیسرائیل هێرشیکردووەتە سەر شاری کرماشان و پێشانگایەکی بارهەڵگری کردووەتە ئامانج، لە ئەنجامیشدا چەند کەسێک برینداربوون.

ئاژانسەکە باسلەوەشدەکات، هەر ئەمڕۆ بەرگریی ئاسمانیی ئێران، چەند درۆنێکی ئیسرائیلیی لەسەر سنووری نێوان ئەو وڵاتە و عێراق، خستووەتەخوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێبوردنی نێودەوڵەتی: كۆچبەرانی سوری ڕوبەڕووی ئەشكەنجە و دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، ئەو كۆچبەرانەی بۆ سوریا دەگەڕێنەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕوبەڕووی دەستگیركردن، ئەشكەنجە و تەنانەت دەستدرێژیی…
Total
0
Share