شەڕی ناو ئاهەنگێکی هاوسەرگیری چوار کوژراو و 15 برینداری لێکەوتەوە

ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە پارێزگای خوراسانی ئێران گۆڕا بۆ شەڕێکی چەکداری و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و 15 ی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، “لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کە لە گوندی باسفری سەر بە پارێزگای خوراسان شەڕ لەنێوان چەند کەسێکدا دروستبووە و بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون و 15 ی دیکەش برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “شەڕەکە بەهۆی ناکۆکییەکی کۆنی خێزانییەوە بووە و لەکاتی ئاهەنگەکەدا دەستیپێکردووەتەوە، دوای کۆتاییهاتنی شەڕەکەش سێ کەس بە تۆمەتی هەڵگیرسانی شەڕەکە دەستگیرکراون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاكى سۆماڵ: په‌نابه‌رانى ئه‌فغانى وه‌رده‌گرین

كۆمارى خاكى سۆماڵ “سۆماڵیلاند” ڕایگه‌یاند، ئاماده‌یه‌ په‌نابه‌رانى ئه‌فغانى وه‌ربگرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى ئه‌مریكا له‌ وتووێژدایه‌.…
Total
0
Share