دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک ئەسما ئەسەد بێدەنگیی شکاند

دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر رووداوەکانی سوریا و رووخانی رژێمەکەی ئەسەد، ئەسما ئەسەد خانمی یەکەمی پێشووی سوریا هاتەدەنگ.

ئەسما ئەسەد، لە چەند پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردووەتەوە رایگەیاند، “دوای ماوەیەک لە بێدەنگی، ئێستا کاتی ئەوەیە سەرلەنوێ دەستپێبکەینەوە، هیوا و گۆڕانکاری ناوەستن”.

لە پۆستێکی دیکەدا ئەسما ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام پابەندبووە بە بێدەنگییەوە بە تایبەت لە پرسە سیاسییەکاندا و لە داهاتووشدا هیچ دەستوەردانێک ناکات.

هاوکات باسیلەوەکردووە، سوریا بە هەموو جوانی و مێژووەکەیەوە لە دڵیدا دەمێنێتەوە و هیوای ئایندەیەکی باشی خواستووە.

ئەسما ئەسەد هاوسەری بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا، ماوەی چەند ساڵێکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، بە وتەی حافز ئەسەدی کوڕە گەورەی، لە کاتی رووداوەکانی سوریا ناوبراو نەشتەرگەری چاندنەوەی مۆخی بۆ کراوە و لە مۆسکۆ لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵیبان داوا له‌ وڵاتانى ئیسلامى ده‌كات دان به‌ حكومه‌ته‌كه‌یدا بنێن

سەرۆک وەزیرانی حكومه‌ته‌كه‌ى تاڵیبان داوا لە وڵاتانی ئیسلامى ده‌كات دان بنێن بە ‏حکومەتەکەیاندا، كه ‌ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ پێكیانهێناوه‌.‏…
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس لە زاری ڕاوێژکارێکی ناتانیاهۆوە: ئیسرائیل پابەندی ئەو بەشەی ڕێککەوتنەکە نابێت کە پەیوەندی بە لوبنانەوە هەیە

ئەکسیۆس لە زاری ڕاوێژکارێکی ناتانیاهۆوە، ڕایگەیاند، ئیسرائیل پابەندی ئەو بەشەی ڕێککەوتنەکە نابێت کە پەیوەندی بە لوبنانەوە هەیە. ئەکسیۆس…
Total
0
Share